فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئاریان مامەندی کە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بریندار کرابوو، یەکێک لە چاوەکانی لەدەستدا
یەکشەممە ۱۶-۰۲-۱۴۰۳   |  05-05-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئاریان مامەندی، کۆڵبەری تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی گوندی ساوانێ سەر بە شاری سەردەشت کە ڕۆژی هەینی ١٤ی مانگی گوڵان، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری سەردەشت لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیمەوە بە چەکی ساچمەیی، لە مەودای نزیک و لە بەشی دەموچاو بەسەختی بریندار کرابوو، یەکێک لە چاوەکانی خۆی لەدەستدا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئاریان بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی تەورێز گواستراوەتەوە و ئێستا لەو ناوەندە بەسەر دەبات و بارودۆخی تەندروستیی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.