فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادکرانی تەیفوور سەلیمی بابامیری بەدانانی بارمتەی قورس لە زیندانی ناوەندیی ورمێ
دوشەممە ۱۲-۰۶-۱۴۰۳   |  02-09-2024

ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەرمانان،  “تەیفوور سەلیمی بابامیری” بەندکراوی تەمەن ٤٨ ساڵی خەڵکی شاری بۆکان، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە، تەیفوور سەلیمی بابامیری، نزیکەی چوار مانگی سەرەتایی دەستبەسەربوونەکەی لەژێر ئەشکەنجەی سەختی هێزە ئەمنییەکان لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ورمێ دا تێپەڕ کردووە و لەو ماوەیەدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن و تەنانەت پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە تەیفوور سەلیمی بابامیری، لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بەهۆی ئەوەی بە “گەیاندنی یارمەتیی دەرمانی و پزیشکی بە خۆپیشاندەرەکان” لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی ناو بردراوە، تۆمەتبار کرابوو. شایانی باسە، ناوبراو بەهۆی گوشاری دەروونی و جەستەیی تووشی جەڵتەی دڵ هاتبوو و هەر ئەوە سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی ناوبراو لە دەستبەسەرگەدا نیگەرانیی زیاتری لێکەتبۆوە.