فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادکرانی دوو هاووڵاتیی لە زیندان بەدانانی بارمتە
دوشەممە ۱۸-۱۰-۱۴۰۲   |  08-01-2024

ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “مورتزا محەممەدی” و “ئیبراهیم محەممەدی”، خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی  کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد بوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم دوو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ١٦ی بەفرانبار پاش کۆتایهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ زیندانی ئەمشارە ڕاگوێزرابوون. جێگای ئاماژەیە، سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١١ی بەفرانبار، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم هێرشیان کردە سەر ماڵی مورتزا محەممەدی لە گەڕەکی “حەسەناوا”ی سنە و بە شێوەیەکی دڕندانە ناوبراویان دەستبەسەر کردووە. هەروەها ئیبراهیم محەممەدی بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ چارەنووسی براکەی، سەردانی لقی یەکی لێپرسینەوەی دادگای شۆڕشی سنەی کردووە کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو برایە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە. پێویستە بوترێ کە مورتزا محەممەدی ڕۆژی دووشەممە یەکی ڕەشەممەی پارەکە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕەشەمەی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرابوو.