فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادکرانی چوار هاووڵاتی بە دانانی بارمتە لە زیندان
شەممە ۱۵-۱۱-۱۴۰۱   |  04-02-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، چوار هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی کامیاران و مەهاباد، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندی ئەمشارانە ئازاد بوون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی سێشەممە ١١ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی خەڵکی کامیاران بە ناوی “ئەحمەد باباخانی”، بە دانانی بارمتەی ١ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی و هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی ئەو شارە، ئازاد بوو. هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٣ی ڕێبەندان، سێ هاووڵاتی خەڵکی گوندی “کۆسەکەرێزە”ی سەر بە مەهاباد بە ناوەکانی، “محەممەدتاهیر ئەحمەدی ئەقدەم، سمکۆ دوودکانلو و هێمن سەرگلی”، بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد بوون.