ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٠، فەرهەنگ عەیوەزی، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی گوندی تەنگیسەری سەر بە شاری سنە، دوای زیاتر لە ٤٠ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا.
بە وتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی عەیوەزی، ئەم چالاکە ژینگەپارێزە لە ماوەی دەستبەسەر کرانیدا تەنیا یەک پەیوەندی کورتی تەلەفوونی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە و لەمافی چاوپێکەوتن و هەروەها مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە.
هێزە ئەمنییەکان ئەم چالاکە ژینگەپارێزەیان بە هاوکاری کردنی حیزبێکی دژبەری حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کردووە.
فەرهەنگ عەیوەزی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی تەنگیسەر، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەز، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵی خۆیان دەستبەسەر کرا.