ئازادی ئارمان نیک پەی بە قەراری وەسیقە
دوشەممە ۱۶-۰۵-۱۴۰۲   |  07-08-2023
ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی گەلاوێژ، ئارمان نیک پەی خەڵکی گوندی نێ سەربە شاری مەریوان، دوای دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی، بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتایی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی لە زیندانی ناوەندی مەریوان ئازاد بوو.
جێگەی ئاماژەیە، ئیدارەی ئیتلاعات پێشتر دەستی بەسەر مۆبایلی ئارمان نیک پەی دا گرتووە و لە لاپەڕەکانی تایبەتی لە سۆشیاڵ میدیا نامەی بۆ کەسانێک ناردووە و لە هەوڵی دۆسیەسازی بۆ ناوبراو بووە. جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ئارمان نیک پەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی خەرمانان، بەبێ هیچ هۆکارێک لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرابوو.