فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی ئارەش سادقی بەندکراوی سیاسی لە زیندانی ئێوین
یەکشەممە ۰۲-۱۱-۱۴۰۱   |  22-01-2023

ئارەش سادقی” بەندکراوی سیاسی و لە دەستبەسەر کراوانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانە لە شاری تاران، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئێوین ئازاد بوو.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “ئارەش سادقی” ڕۆژی شەممە رێکەوتی ١ی ڕێبەندان، بە دوای دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی و هەتا کاتی پێڕاگەیشتن بە پەروەندەکەی لە زیندان ئازاد بوو. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، حسێن سادقی باوکی ئارەش سادقی باسی لەوە کردبوو کە کوڕەکەیان لە پێوەندی گرتنی تەلەفۆنی مەنع کردووە. جێگەی ئاماژەیە، ئارەش سادقی کە پێشتریش بە هۆی چالاکییەکانی دەستبەسەر و رەوانەی زیندان کرابوو، ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٠ی سەرماوەز، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕاپێچی بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێوین کرابوو.