ئازادی بەندکراوێکی سیاسی لە زیندانی ورمێ
چوارشەممە ۰۵-۰۵-۱۴۰۱   |  27-07-2022
ڕۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژ، خالید فەرەیدوونی بەندکراوی سیاسی خەڵکی مەهاباد دوای ٢٢ ساڵ بەندکران تەنیا یەک جار و ئەویش دوای ٢١ ساڵ مافی مرەخەسی پێ درابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
خالید فەرەیدوونی هاورێ لە گەڵ کەسێکی تر لە ڕێکەوتی ١٠ خەرمانانی ١٣٧٩ لە یەکێک لە گوندەکانی پیرانشار لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانی رژیمەوە دەستبەسەر کران. ئەم دوو کەسە لە کاتی دەستبەسەرکرانیانەوە لە دەستبەسەرگەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار و مەهاباد بە شێوەیەکی وەحشییانە کەوتوونەتە بەر ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی و لە ماوەی ٢١ ساڵی ڕابردوودا لە بەندیخانەکانی پیرانشار، مەهاباد، ڕەجایی شاری کەرەج و ئورمیە ڕاگیراون.