فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی دوو هاووڵاتیی بە دانانی بارمتە لە زیندان
شەممە ۲۱-۱۱-۱۴۰۲   |  10-02-2024

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەردەشت، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بە دانانی بارمتەی قورس لە زیندان ئازاد کران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ڕێبەندان، شۆڕش ئەبووبەکری ئامادەکار، پێشکەشکار، ژەنیاری تار و گۆرانیبێژی ناسراوی خەڵکی سەردەشت لە بواری ئەدەب و هونەر ناسراو بە “شۆڕەسوار”، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ئازاد بوو. شەوی ١٨ی بەفرانبار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەشێوەیەکی دڕندانە هێرشیان کردبووە سەر ماڵی شۆڕش ئەبووبەکری و بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێیان ڕایان گواستبوو. هەروەها لە هەمان ڕۆژدا، دڵشاد محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵكی سەردەشت، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ئازاد بوو. دڵشاد محەممەدی، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی بەفرانبار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ کرابوو.