ئازادی دوو چالاکی سیاسی و مەدەنی لە زیندان
یەکشەممە ۲۱-۱۲-۱۴۰۱   |  12-03-2023
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە ئازاد کرانی “حەنزلە هێدایەتی” چالاکی سیاسی و “کاوە سەلیمی” چالاکی مەدەنی لە زیندان دەکەن.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “حەنزلە هێدایەتی” ڕۆژی شەممە ٢٠ی ڕەشەممە، بە دوای ٧٥ ڕۆژ دەستبەسەر بوون، بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی لە زیندانی ئێوین ئازاد بوو. هەروەها “کاوە سەلیمی” چالاکی مەدەنی، ڕۆژی ڕابردوو بەشێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد بوو.