ئازادی دوو چالاکی شاری سنە لە زیندان بە دانانی بارمتەی قورس
دوشەممە ۰۹-۰۵-۱۴۰۲   |  31-07-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوو چالاکی خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد بوون.
“سدیق ڕێحانی و ڕێبوار عەبدوڵڵاهی”، دوو چالاکی خەڵکی شاری سنە کە لە ماوەی ڕۆژانی ١٧ و ٢١ی پووشپەڕ دەستبەسەر کرابوون، ڕۆژی دووشەممە ٩ی گەلاوێژ، بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ و ۵٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەیان لە زیندان ئازاد بوون.