ئازادی زیندانی سیاسی گولروخ ئیرایی له زیندان
سێشەممە ۲۰-۰۲-۱۴۰۱   |  10-05-2022
رۆژی دوشەممە ١٩ی گولان گولرۆخ ئیرایی زیندانی سیاسی ناسراو لە زیندانی شاری ئامۆل ئازاد کرا. گولرۆخ ئیرایی لە ٣ی مانگی خەزەڵوەری سالی ١٣٩٥ و لە کاتێک دا کە لە زیندان بوو، لە لایەن کاربەدەستانی ئەمنییەتی بە هۆیی چالاکی مەدەنی لە زیندانی ئیڤین دۆسیەیەکی نوێان بۆ ساز کرد بوو.
ناوبراو لە ١٩ی خاکەلێوەی ١٣٩٨ دوای تەواو بوونی ماوەی سەزای لە سەر دۆسیە پێشوەکەی بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئیڤین ئازاد کرا ،بەڵام دوای ماوەیەکی کورت، دیسان لە لایەن هیزە ئەمنییەتیەکانی ڕژیمەوە لە مالەکەی خۆی لە تاران دەست بەسەر کراو گوازرایەوە بۆ زیندانی قەرچەکی وەرامین.