ئازادی زیندانێکی سیاسی لە زیندان
سێشەممە ۲۰-۰۲-۱۴۰۱   |  10-05-2022
ڕۆژی یەکشەممە 18ی گولان، محەمەد تاهیر حوسەین پوور زیندانی سیاسی تەمەن ٢٦ ساڵ، خەڵکی نەغەدە لە زیندان ئازاد کرا. ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٠ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئیسلامی ئێران لە نەغەدە دەستبەسەرکرا و دوای تەواوبوونی پرۆسەی لێپرسینەوە گوازرایەوە بۆ زیندانی حکوومەت لە هەمان شار.
محەمەد تاهیر حوسەین پوور، لە مانگی ڕەزبەری هەمان ساڵ دا، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی ناڕەوای ”تێکدانی سامانی گشتی” و بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی شاری نەغەدە لە مانگی گەلاوێژ دا سزای ١٥ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا بوو.