فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی شاپوور ئێحسانی ڕاد و ئەحمەد تەقەوی لە زیندان
شەممە ۲۲-۱۱-۱۴۰۱   |  11-02-2023

ڕۆژی هەینی ٢١ی ڕێبەندان، “ئەحمەد تەقەوی” چالاکی سێنفی موعەلیمانی شارستانی ئەبهەر و ڕۆژی شەممە ٢٢ی ڕێبەندان، “شاپوور ئێحسانی ڕاد”، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی یەکێتی ئازادی کرێکارانی ئێران، لە زیندان ئازاد کران. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “ئەحمەد تەقەوی” چالاکی سێنفی موعەلیمانی شارستانی ئەبهەر، کە پێشتر لە لایەن دادگای ڕژیم لەمشارە بە تۆمەتی “پڕوپاگاندا لەدژی نیزام” بە یەکساڵ زیندان مەحکووم کرابوو، ڕۆژی هەینی ٢١ی ڕێبەندان لە زیندانی ئەبهەر ئازاد بوو. هەروەها ڕۆژی شەممە ٢٢ی ڕێبەندان، “شاپوور ئێحسانی ڕاد”، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی یەکێتیی ئازادی کرێکارانی ئێران و لە ئەندامانی دامەزرێنەری شوڕای خانەنشین کراوانی رێکخراوی دابین کردنی کۆمەڵایەتیی “بستا” و نوێنەری پێشووی کرێکارانی کارخانەی “نۆرد پڕۆفایل”ی ساوە، کە ڕۆژی ٢٧ی پووشپەڕی ساڵی ٩٩، بەهۆی داکۆکی لە مافی کرێکاران دەستبەسەر کرابوو، لە زیندانی ئێوین ئازاد بوو.