بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی جۆزەردان، “محەممەد ئازەربەرزین”، هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتەی ۵ ملیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دادگاییکردنەکەی لە زیندانی ناوەندیی نەغەدە ئازاد کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ١١ی گوڵان لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی پیرانشار بە تۆمەتی “هەبوونی کۆکتێل مۆلۆتۆڤێکی دەستساز لە ماڵەوە” سزای ١۵ مانگ و ١ ڕۆژ بەندکردن و پێ بژاردنی بڕی دوو سەد هەزار تمەن، بە تۆمەتی “یاغیگەری و سەرکێشی بەرانبەر بە هێزە حکوومەتییەکان” سزای ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکردن و هەروەها بە تۆمەتی “بەشداریی لە هەوڵی تێکدانی ئاسایش و ئارامیی گشتی” سزای ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکردن و لێدانی ٤٠ زەربە شەلاق مەحکووم کراوە. جێگەی ئاماژەیه، محەممەد ئازەربەرزین، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی سەرماوەزی پارەکە لە ڕەوتی ڕاپەرین و ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری پیرانشار لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر بۆ زیندانی ناوەندیی شاری نەغەدە گواسترا بوویەوە.