فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی مەهدی سادقی لە بەندیخانەی ئیلام
سێشەممە ۳۰-۰۳-۱۴۰۲   |  20-06-2023

ڕۆژی دووشەممە، ٢٩ی جۆزەردان، مەهدی سادقی، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی “شوهان”ی سەر بە شاری مەلەکشایی لە پارێزگای ئیلام، پاش تێپەڕاندنی ماوەی ٦ مانگ بەندکردن ئازاد بوو. ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ٢ی ڕەشەمەی پارەکە بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام کرا. مەهدی سادقی پێشتر لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای تاوانەکانی ئیلام بە سەرۆکایەتیی دادوەر “عەلیڕەزا هیمەتیزادە”، بە تۆمەتی “هەوڵی تێکدانی ئاسایش و ئارامیی گشتی بەهۆی ئاژاوەگێڕی و دروستکردنی قەرەباڵی”، بە هەژمارکردنی ڕۆژانی دەستبەسەربوونی پێش لە دادگاییکردنەکەی، سزای ٦ مانگ بەندکردن و لێدانی ٧٤ قامچی و هەروەها ٢ ساڵ قەدەغەکردنی چوونەدەرەوەی لە ئێرانی بەسەردا سەپا. ئەم لاوە ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی ڕەزبەری پارەکە لە ڕەوتی ئاخێزی جەماوەریی شاری ئیلام لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا و دواتر لە ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی سەرماوەزی هەمان ساڵدا بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد بوو. شایانی باسە کە مەهدی سادقی هەم لە کاتی دەستبەسەربوون و هەم لە کاتی دادگاییکردنیدا لە مافە سەرەتایییەکانی وەک دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری و بێبەش کرابوو.