ئازادی هاووڵاتییەک لە زیندانی ناوەندی مەریوان بە دانانی بارمتە
دوشەممە ۱۹-۰۴-۱۴۰۲   |  10-07-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، “شێرکۆ ڕەوشەنی” تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان دوای ٦ مانگ و ٢٨ ڕۆژ دەستبەسەربوون، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی پووشپەڕ بە دوای دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی لە زیندانی مەریوان ئازاد بوو.
شایانی باسە، لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا ئەو هاووڵاتییە لە دەستبەسەرگەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەکانی مەریوان، سنە و هەروەها لە زیندانی شاری مەریوان ڕاگیرابوو. جێگەی ئاماژەیە، ئەو هاووڵاتییە لە هەموو ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە مافە سەرەتایییەکانی وەک دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و مافەکانی دیکە بێبەری و بێبەش کرابوو. شێرکۆ ڕەوشەنی، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی سەرماوەزی پارەکە، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری مەریوان دەستبەسەر کرابوو.