فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی هاووڵاتیەک بە پێبەندی ئەلیکترۆنی لە زیندانی ناوەندی سنە
سێشەممە ۱۶-۰۸-۱۴۰۲   |  07-11-2023

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی خەزەڵوەر، فەرهەنگ عەیوەزی، تەمەن ٣٠ ساڵ و چالاکی ژینگەپارێزی، بە تێپەڕکردنی ماوەی یەک ساڵ و چوار ڕۆژ لە سزای ٤٥ مانگەی بەندکرانی، بە پێبەندی ئەلیکترۆنی چاودێرییەوە لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد بوو. فەرهەنگ عەیوەزی، ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی خەزەڵوەر، دوای بانگکران بۆ جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای شۆڕشی سنە، دەستبەسەرکرا و بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گواسترایەوە. ئەو چالاکە ژینگەپارێزییە، هاوینی پارەکە، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکیک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان” سزای پێنج ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی دژ بە کۆماری ئیسلامی” سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و ئەو سزایە گۆردرا بۆ ٤٥ مانگ بەندکران و ١٥ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێندراو کەم کراوە.