ئازادی هوشمەند عەلیپوور بەدوای پێنج ساڵ بەندکران بەبێ مەرەخەسی لە زیندانی ناوەندی سنە
شەممە ۰۷-۱۱-۱۴۰۲   |  27-01-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، “هوشمەند عەلیپوور” بەندکراوی سیاسی کە پێشتر حوکمی ئێعدامەکەی هەڵوەشابوویەوە و لە دادگای پێداچوونەوە بە ٣٨ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو، ڕۆژی شەممە ٧ی ڕێبەندان، لە زیندانی ناوەندی سنە ئازاد بوو.
جێگای ئاماژەیە، ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠، ژیان عەلیپوور برای هوشمەند کە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخوی هێزەکانی ڕژیم کوژرابوو، ناوەندە ئەمنییەکان ڕێگەیان بە هوشمەند عەلیپوور نەدابوو کە لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی براکەیدا بەشداری بکات.