فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی هەڵسووراوێکی کرێکاری بە دانانی بارمتە لە شاری سنە
پێنجشەممە ۱۱-۰۳-۱۴۰۲   |  01-06-2023

ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی جۆزەردان، ئێقباڵ شەعبانی، هەلسووراوێکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد بوو.
ڕۆژی هەینی، ٢٩ی گوڵان، ئەم هەڵسووراوە کرێکارییە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بەمەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزرا.
گوڵانی ساڵی ١٣٩٨، ئەم هەڵسووراوە کرێکارییە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنەوە، بە یەک ساڵ زیندانی تەعلیقی بۆ ماوەی سێ ساڵ مەحکووم کرابوو.
ڕۆژی سێشەممە، ٣٠ی ڕیبەندانی ساڵی ١٣٩٧، ئێقباڵ شەعبانی لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سنە لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و پاش تێپەڕبوونی ٢٨ ڕۆژ، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.