ئازادی هەڵسووڕاوێکی کرێکاری لە زیندانی شنۆ
یەکشەممە ۲۵-۱۰-۱۴۰۱   |  15-01-2023
ڕاپۆرتەکان باس لە ئازاد کرانی [عیسا ئیبراهیم زادە] هەڵسووڕاوی کرێکاری خەڵکی شاری شنۆ لە زیندان دەکەن.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی مانگی بەفرانبار، [عیسا ئیبراهیم زادە] هەڵسووڕاوی کرێکاری خەڵکی شاری شنۆ کە لە رێکەوتی ٣٠ی مانگی خەزەڵوەر لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە لە کاتی گەڕانەوە لە ئاوایی [دێ شەمس] دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە بە بڕی ٥٠٠ میلیۆن تمەن لە زیندانی ئەمشارە ئازاد بوو.