فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی پوویا ڕۆستەمی پوور بە دانانی بارمتەی قورس لە زیندان
شەممە ۱۳-۱۲-۱۴۰۱   |  04-03-2023

پوویا ڕۆستەمی پوور، ڕاهێنەری تۆپی پێی و خاوەن بڕوانامەی بواری بایۆشیمیی زانکۆی “ئازاد”ی شاری سنە کە نزیکەی یەک مانگە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی ئەمشارە دەستبەسەر کراوە، ڕۆژی سێشەممە ٩ی ڕەشەممە بە دانانی بارمتەی ٢ ملیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد بوو.

 ” پوویا ڕۆستەمی پوور”، تەمەن ٣٢ ساڵ، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە لایەن دەزگای دادوەریی ڕژیمەوە بە “هەوڵدان لە دژی ئاسایشی میللی” تۆمەتبار کرابوو. هێزە حکوومەتییەکان پاش ڕفاندنی ئەو هاووڵاتییە، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی و دەستیان بەسەر کەلوپەل و کەرەستە تاکەکەسییەکانی ناوبراودا گرتبوو.