ئازادی چوار هاووڵاتیی لە زیندانەکانی کرماشان و نەغەدە
دوشەممە ۰۳-۱۱-۱۴۰۱   |  23-01-2023
سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری کرماشان پاش ٢٨ ڕۆژ دەستبەسەرکران لە زیندانی دێزڵ ئابادی ئەمشارە ئازاد بوون. هەروەها هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار پاش تەواوبوونی ماوەی حوکمەکەی، لە زیندانی نەغەدە ئازاد بوو.
ڕۆژی یەکشەممە ٢ی مانگی ڕێبەندان، سێ هاووڵاتیی بە ناوەکانی “محەممەد وەلەدبەیگی، ئاریان ڕەزایی و هێژا سلێمانی”، خەڵکی گوندی “نۆریاو” سەر بە شاری پاوە، لە زیندانی دێزڵ ئابادی کرماشان ئازاد بوون. هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی مانگی بەفرانبار، “ئەیووب حەدیسی”، ئەندامی ڕێکخراوی ژینگەپارێزانی پیرانشار، پاش تەواوبوونی ماوەی حوکمەکەی، لە زیندانی نەغەدە ئازاد بوو.