فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی ژینا مودەڕس‌ گورجی دوای ٨٤ ڕۆژ دەستبەسەر بوون
سێشەممە ۱۳-۰۴-۱۴۰۲   |  04-07-2023

ڕۆژی دووشەمە ۱۲ی پووشپەڕ ژینا مودەڕس گورجی، ڕۆژنامەوان و هەڵسووراوی مافی ژنان، دوای تێپەڕبوونی ٨٤ ڕۆژ دەستبەسەر بوون بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٥ میلیارد تمەن لە ناوەندی ئیسڵاح و تەربیەتی شاری سنە ئازاد بوو. ژینا مودەڕس‌ گورجی، لە ماوەی دەستبەسەر بوونیدا چەندین جار بۆ داواکاری گشتی و شۆڕشی سنە گوازراوەتەوە و بە “هاوکاری کردن لەگەڵ حکوومەتی دژبەر”، “بڵاو کردنەوەی درۆ”، “تەبلیغ بە دژی نیزام” و “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنییەتی نەتەوەیی” لە ڕیگەی پێکهێنان و ئەندام بوون لە گرووپە نایاساییەکان تۆمەتبار کرابوو. ژینا ڕۆژی ۲۱ی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم و لە کاتی گەڕانەوەی لە شوێنی کارەکەی بۆ ماڵەوە، دەستگیر کرا.