ئازاد بوونی ٢کەس لە دەستبەسەرکراوانی شاری بانە
چوارشەممە ۲۲-۰۴-۱۴۰۱   |  13-07-2022
دوو کەس لە دەستبەسەرکراوانی شاری بانە بە ناوەکانی جەعفەری زەریفی و زانا مێهری ڕۆژی سێشەممە ٢١ی پووشپەڕ دوای یەک ڕۆژ دەستبەسەرکران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە بانە ئازاد کران.
ئەم دوو هاووڵاتییە ڕۆژی ڕابردوو هاوڕێ لەگەڵ شەش هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی بانە بە ناوەکانی محەممەد قەوسی، محەمەد مەحموودزادە ، ئارام ساڵحپوور هەموویان خەڵک و دانیشتووی گوندی ساوان و ڕەحمان ساڵحپوور، خەڵکی گوندی ساوان و دانیشتووی بانە، هادی مەحموودی، خەڵکی گوندی سێوچ و دانیشتووی بانە و مەهدی نەورۆزی و خەڵکی بانە، بەبێ هیچ هۆکارێک لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانەوە دەستبەسەر کرابوون.