فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازاد کرانی دوو چالاکی مەدەنی و ئەندامی سەندیکای کرێکارانی شیرکەتی واحید لە زیندانی ئێڤین
یەکشەممە ۱۱-۰۶-۱۴۰۳   |  01-09-2024

ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی خەرمانان، ڕەزا شەهابی و حەسەن سەعیدی لە ئەندامانی سەندیکای کرێکارانی شیرکەتی واحیدی ئۆتۆبووسڕانی تاران و دەورووبەر، لە زیندانی ئێڤین ئازاد کران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم دوو ئەندامەی سەندیکای کرێکاران لە مانگی گوڵانی ١٤٠١وە هەتا ئێستا دەستبەسەر و بەبێ یەک ڕۆژ مەرەخەسی لە زیندانی ئێڤین ڕاگیرابوون، بەدوای هەڵوەشانەوەی دەنگی دادگا لە دیوانی باڵای وڵات، حوکمی ٦ ساڵ زیندانی ئەم کرێکارە بەندکراوانە بۆ ٣ ساڵ و شەش مانگ زیندان کەم کرایەوە و بەدوای کۆتایی هاتنی دەورانی زیندانەکەیان و بەسترانی پەروەندەکەیان، لە زیندان ئازاد کران. هەروەها کەیوان موۆهتەدی،وەرگێڕ و چالاکی کرێکاری کە لە مانگی گوڵانی١٤٠١وە دەستبەسەر و زیندانی کرابوو، ئەمڕۆ یەکشەممە لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا.