فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازاد کرانی شەهرام کازمیان لە زیندانی ناوەندی ورمێ
هەینی ۲۹-۰۴-۱۴۰۳   |  19-07-2024

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی پووشپەڕ، شەهرام کازمیان، بەندکراوی سیاسی خەڵکی ورمێ بە مەرج لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە ئازاد کرا.
شەهرام کازمیان ڕۆژی ٦ی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ، دوای لێدانی لە لایەن پاسەوانانی زیندانەوە بە فەرمانی سەرۆکی بەندیخانەکە بۆ ناوەندی پزیشکی دەروونیی ڕازیی ورمێ گواسترایەوە و جارێکی دیکە بۆ ئەم زیندانە گەڕێندرایەوە. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو بەهۆی گوشاری سەختی دەروونی و جەستەیی لە نێوان ماوەی بەندکرانەکەیدا، دەرمانی دەمار و ئازارشکێنی دەخوارد و بەهۆی بڕینی دەستڕاگەیشتنی بەو دەرمانانە بە فەرمانی بەرپرسانی بەندیخانە، هەوڵی خۆکوشتنی دابوو. شەهرام کازمیان، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی سەرماوەزی ١٣٩٧، لەلایەن هێزەکانی فەرمانگەی ئیتلاعاتی ورمێیەوە دەستبەسەر کرا و دوای ٢٦ ڕۆژ ڕاگرتنی لە ژووری تاکەکەسیی ئیتلاعات و دادگاییکردنی بۆ زیندانی ناوەندیی ئەمشارە گواسترابوویەوە.
ناوبراو لەئاکامدا ڕۆژی دووشەممە ١٢ی ڕەشەممەی هەمان ساڵ، لەلایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ورمێ، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی نەیاری ڕژیم” حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.