ئاماری زیاتر لە ٩١١ هەزار منداڵی نەخوێندەوار لە سەرتاسەری ئێران
شەممە ۲۰-۱۲-۱۴۰۱   |  11-03-2023
ناوەندی توێژینەوەی مەجلیسی ڕژیم لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاندووە: لەماوەی ساڵی ١٤٠٠-١٤٠١، ٩١١ هەزار و ٢٧٢ منداڵ و تازەلاوی نەخوێندەوار ئاماریان تۆمار کراوە کە لە خوێندن بەجێ ماون. هەروەها ڕایگەیاندووە لەم ماوەیەدا، ٢٧٩ هەزار خوێندکار لە سەرتاسەری ئێران، دەستیان لە خوێندن هەڵگرتووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پێنج پارێزگای ئێران لەوانە، سیستان و بەلوچستان، ئازەربایجانی غەربی، خۆراسانی ڕەزەوی، خۆراسانی شۆمالی و گۆلێستان، زۆرترین منداڵی نەخوێندەواریان تێدا تۆمار کراوە. ئەم ناوەندە هەروەها ڕایگەیاندووە: لە ساڵی ٩٤-٩٥ تا ساڵی ٩٨-٩٩، تەنیا ١٧٨ هەزار و ٢٣٨ خوێندکار گەڕاونەتەوە خوێندنگاکان کە ئەم ئامارە کەمتر لە پێنج لەسەدی سەرجەم ئەو خوێندکارانەیە کە لەو ماوەیەدا لە خوێندن بەجێ ماون.