فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئاوارە بوونی زیاتر لە ١٠٠ میلیۆن کەس لە ساڵی ٢٠٢٢
هەینی ۰۲-۰۴-۱۴۰۲   |  23-06-2023

ئاژانسی پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی جۆزەردان، لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاند کە بە هۆی پەرەسەندنی ڕێژەی شەر و پێکدادانە نیزامییەکان لە سەرتاسەری جیهان، برسییەتی و گۆڕانگاری لە کەشوهەوا، ژمارەی ئاوارەبووان لە ساڵی ٢٠٢٢، ژماڕەیەکی پێوانەی تۆمار کردووە.
بەپێی ئاماری ئاژانسی پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ی زاینیی، ژمارەی ئەو کەسانەی کە ئاوارە بوون، گەیشتووەتە ١٠٨ میلیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس کە لەچاو ساڵی ٢٠٢١، ١٩ میلیۆن و ١٠٠ هەزار کەس زیاتر بووە. ئەم ناوەندە هەروەها هوشداری داوە کە هیچ نیشانەیەک بۆ کۆتایی هێنان بە ڕەوتی ڕوو لە گەشەی ئاوارەکان بەهۆی ڕوودانی شەڕ لە سوودان لە ساڵی ٢٠٢٣ نییە و لە مانگی ئایاردا، ڕێژەی ئاوارەکان گەیشتبووە ١١٠ میلیۆن کەس.