فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل بۆ دوو ڕۆژی دیکە درێژ کرایەوە
سێشەممە ۰۷-۰۹-۱۴۰۲   |  28-11-2023

بە وتەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، ئاگربەستی نێوان گرووپی حەماس و ئیسرائیل بۆ ماوەی دوو ڕۆژی دیکە درێژ کرایەوە.
 ڕۆژی دووشەممە، ٦ی سەرماوەز، ماجد ئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە تۆڕی کۆمەڵاتیی ئیکس ڕایگەیاند: قەتەر وەکوو وڵاتێکی نێوبژیوان ڕایدەگەینێت کە بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەستی نێوان بزووتنەوەی حەماس و دەولەتی ئیسرائیل بۆ ماوەی دوو ڕۆژی دیکە ڕێککەوتنیان کردووە.
 هاوکات گرووپی حەماسیش لە ڕاگەیەندراوێکدا درێژکردنەوەی ئەو ئاگربەستەی بە هەمان مەرجی ئاگربەستی پێشوو ڕاگەیاند.
 ڕۆژی ٣ی سەرماوەز،دەولەتی فاشیستی ئیسرائیل و گرووپی حەماس بە نێوەندگیریی قەتەر و ئەمریکا و میسر، لەبارەی ڕاگرتنی شەڕی چوار ڕۆژە و ئاڵوگۆڕی ٥٠ بارمتەی ئیسرائیلی لەگەڵ ١٥٠ زیندانیی فەلەستینی گەیشتنە ڕێککەوتن.
 لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستەکە هەتا ئێستا، حەماس ٥٨ بارمتەی ئیسرائیلی و خارجی ئازاد کردوون و لە بەرانبەردا ئیسرائیل ١٥٠ بەندکراوی فەلەستینیی ئازاد کردووە.