ئاڵمان: هێرشی مووشەکی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی سنوورەکانی عێراقەوە، بۆ ناوچەکە مەترسیدارە
چوارشەممە ۱۷-۱۲-۱۴۰۱   |  08-03-2023
ئانالنا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئاڵمان، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕەشەمە، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەش لەگەڵ فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق وتی: هێرشە مووشەکییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی سنوورەکانی عێراقەوە قەبووڵ ناکرێت و ئەو هێرشانە خەڵک و سەقامگیریی ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: هێرشە مووشەکییەکانی ڕژیمی ئیسلامی لەبەر ترسی ئەو ڕژیمەیە لە ڕاپەڕینەکانی خەڵکی ئێران و لەبەر ئەوەیە کە ڕژیم دەیهەوێت خۆی بەسەر هەموو کۆمەڵگەی جیهانیدا بسەپێنێت. کۆماری ئیسلامی بە هێرشە مووشەکییەکانی مەترسی بۆ سەر گیانی خەڵکی ناوچەکە و جیهان دروست دەکات و دەبێ پێش بە سەرەڕۆییەکانی ئەو ڕژیمە بگیردرێت.