فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئه‌گه‌ری وشكبوونی ده‌ریاچه‌ی زرێباری مەریوان
پێنجشەممە ۱۷-۰۶-۱۴۰۱   |  08-09-2022

به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی کە ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی خه‌رمانان، له‌ شاری مه‌ریوانه‌وه‌ به‌ده‌ستمان بڵاو بۆتەوە‌، باروودۆخی ده‌ریاچه‌ی زرێبار زۆر خراپه و له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌گه‌ری وشكبوونی له‌سه‌ره‌.
به‌وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی و ژینگه‌یی، ئاستی ئاوی ده‌ریاچه‌ی زرێبار به‌شێوه‌یه‌كی كه‌م وێنه‌ كه‌می كردووه‌ و ئه‌گه‌ر حه‌قئاوه‌ی بۆ دابین نه‌كرێت له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌ ته‌واوه‌تی وشك ده‌بێت. چالاكێكی ژینگه‌یی له‌ مه‌ریوانه‌وه‌ ده‌ڵێت: ئاگردانی قامیشه‌ڵانه‌كانی زرێبار به‌ ئه‌نقه‌ست ئه‌نجام ده‌درێت و ده‌ستی ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانی ڕژیمی له‌ پشته‌ و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێكی بۆ نه‌كرێت كێشه‌ بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌ی دانیشتووانی مه‌ریوانیش ساز ده‌بێت.