فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئیمان خدری پاش ١٣٨ ڕۆژ لە دەستگیرکردنی بۆ ژووری تاکەکەسی گوسترایەوە
پێنجشەممە ۰۹-۰۶-۱۴۰۲   |  31-08-2023

“ئیمان خدری”، هاوڵاتیی ناڕازی خەڵکی مەسجێد سولەیمان، پاش ١٣٨ ڕۆژ دەستبەسەر بوون و هەڵپەسێران لە زیندانی شەیبانی ئەهواز، چوار ڕۆژ بەر لەمەوبەر بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترایەوە. 
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی دەروونی و جەستەیی ئەم زیندانییە لەبەر دەست‌دا نییە. 
ئیمان خدری ڕۆژی ٢٢ی گوڵان لە ئیزە دەستگیر کرابوو. شایانی باسە دۆسیەکەی بۆ لێکۆڵینەوە نێردرابووە لقی دووی دادگای ئیزە  و تا ئێستا دوو ناڕەزایەتی لە دژی فەرمانی دەستبەسەرکردنی کاتی تۆمار کراوە، بەڵام هەرجارە ئەو ناڕەزایەتییە لەلایەن دادگاوە ڕەت کراوەتەوە.
ئەوکاتە نیگەرانییەکان لەسەر دۆخی تەندروستی ئیمان خدری زیادی کردووە کە هەواڵەکان لە زیندانی شەیبانی ئەهواز باس لەوە دەکەن ناوبراو بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر هەڵپەسێران و وڵام نەدانەوە بە دۆسیەکەی، لێوەکانی دووریوەتەوە.