ئێران سێهەمین زیندانی گەورەی جیهان بۆ ڕۆژنامەنووسان
شەممە ۱۰-۱۰-۱۴۰۱   |  31-12-2022
بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی رێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور، لە ماوەی ئەمساڵدا ٤٧ ڕۆژنامەنووس و هەواڵنێر لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە کاتی دەستپێکی ناڕەزایەتییەکان لە سەرتاسەری ئێران هەتا ئێستا ٤٧ ڕۆژنامەنووس و هەواڵنێر دەستبەسەر کراون و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەیکە ئێران وەک سێهەمین گەورە زیندانی ڕۆژنامەنووسان لە جیهان ناوی تۆمار بکرێ. ئەم ناوەندە، ئەم رێژەیە لە دەستبەسەر کردنی ڕۆژنامەنووسانی لە ئێران بە [سەرکوتی گەورە] ناو بردووە و ڕایگەیاندووە، لە وڵاتێکی دیکتاتۆری وەک ئێران ئازادی قەڵەم هیچ بوونێکی نییە.