ئێعدامی بەندکراوێکی دیکە لە زیندانی ناوەندی سەڵماس
یەکشەممە ۳۰-۰۲-۱۴۰۳   |  19-05-2024
سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٩ی گوڵان، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “کاوە باشنگە” خەڵکی مەهاباد ، لە زیندانی ناوەندی سەڵماس جێبەجێ کرا.
بە پێی زانیارییەکان، ناوبراو چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە حوکی ئێعدامی بەسەردا سەپێنراوە.