ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی کرمان
یەکشەممە ۱۸-۰۴-۱۴۰۲   |  09-07-2023
سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی پووشپەڕ، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی خەڵکی زاهێدان بە ناوی “عەبدولهادی ڕیگی” ٢٣ ساڵ تەمەن لە زیندانی ناوەندی کرمان بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، عەبدولهادی ڕیگی ساڵی ١٣٩٩ بە تۆمەتی “تاوانەکانی پێوەندیدار بە مەوادی مۆخەدێر” لە شاری ڕاین دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەری ڕژیمەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو. پێویستە ئاماژە بکرێت کە هەواڵی ئێعدامی ئەم بەندکراوە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لە لایەن ڕاگەیەنەرەکانی سەربە ڕژیم و نزیک لە دەسەڵاتی دادوەری بڵاونەکراوەتەوە.