فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی ورمێ
شەممە ۲۴-۰۴-۱۴۰۲   |  15-07-2023

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی خەڵکی شاری شووت سەر بە پارێزگای ورمێ بە ناوی حسێن دۆڵخانی، لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە شەش ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی خوشکەکەی دەستبەسەر کراوە و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوە لە ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامی و بەتایبەت ڕاگەیاندنەکانی سەر بە دەزگای دادوەریی ڕژیمەوە، بڵاو نەکراوەتەوە.