ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی تەورێز
هەینی ۰۵-۰۸-۱۴۰۲   |  27-10-2023
سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی خەزەڵوەر، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “ئەمیرحسێن دەشتبان” تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی “ینگجە”ی سەر بە ئازەرشار، لە زیندانی ناوەندی تەورێز بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەمیرحسێن دەشتبان
٤ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەری ڕژیم بە ئێعدام مەحکووم کرابوو. شایانی باسە، ناوبراو لە کاتی ئەنجام دانی ئەم تاوانە تەمەنی ١٨ ساڵ و شەش مانگ بووە. جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم هاووڵاتییە لە ڕاگەیاندنەکانی ڕژیم و بەتایبەتی ڕاگەیاندنەکانی سەر بە دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی بڵاو نەکراوەتەوە.