حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە زیندانیی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.
بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گوڵان، حوکمی سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “عەلی ئەشرەف خانی” تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی سەرپێڵی زەهاو، لە زیندانی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا. بەوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەو بەندکراوە، عەلیئەشرەف خانی پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر کرابوو و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی دژە ئینسانی سیدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. جێگای ئاماژەیە، هەواڵی لە سێدارەدرانی عەلی ئەشرەف خانی هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت میدیا نزیکەکان لە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.