ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی کرماشان
شەممە ۱۵-۰۲-۱۴۰۳   |  04-05-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەماوەی یەک دوو ڕۆژی ڕابردوودا، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەک بە ناوی “خەسرەو باباوەلدینی” تەمەن ٦۵ ساڵ، لە زیندانی ناوەندی کرماشان جێبەجێ کراوە.
ئەو هاووڵاتییە خەڵکی گوندی سەرماج حسێنخانی سەر بە شاری هەرسین لە پارێزگای کرماشان بووە کە ١٠ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەریی ڕژیمەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو. تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، ڕاپۆرتی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لە ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامیی بەتایبەت ڕاگەیاندنەکانی نزیک لە دەزگای دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.