فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی هەمەدان
هەینی ۲۵-۰۳-۱۴۰۳   |  14-06-2024

بەندکراوێک کە پێشتر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە” حوکمی سێدارە بە سەریدا سەپێنرابوو، لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان لەسێدارە درا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردان، حوکمی سێدارەی هومایوون سەلامی لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کرابوو و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی سێدارە بە سەریدا سەپێنرابوو.