ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی میاندواو
دوشەممە ۱۹-۰۶-۱۴۰۳   |  09-09-2024
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خەرمانان، “فەیزوڵڵا حسێنپوور”، باوکی سێ منداڵ وخەڵکی گوندی “چراخەواڵ” سەر بە شاری سایینقەڵا و دانیشتووی بۆکان، لە زیندانی ناوەندیی میاندواو ئێعدام کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو بەندکراوە پێنج ساڵ لەمەوبەر لە ڕەوتی تێکهەڵچوونێکدا بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو. ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو دوایین چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبوو.