فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی کرماشان
دوشەممە ۱۴-۰۸-۱۴۰۳   |  04-11-2024

سەرلە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی خەزەڵوەر، حوکمی ئێعدامی “ئاروین قارەمانی”، بەندکراوی تەمەن ٢٠ ساڵی خەڵکی شاری بۆکان و دانیشتووی شاری کرماشان و پەیڕەوی ئایینی جوو، لە زیندانی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.
. جێگای ئاماژەیە، ئاروین قارەمانی ساڵی ١٣٩٩، لە تەمەنی ١٨ ساڵی لە نێوان دەمەقاڵەیەکدا کە بە مردنی ئەمیر شوکری، کۆتایی هات، دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێنرابوو.
شایانی باسە، حەبیبوڵڵا غەفوری پێش نوێژی کرماشان و نوێنەری خامنەی لە پارێزگای کرماشان، لەگەڵ ئیتلاعاتی سپای پاسداران، بنەماڵەی کوژراەکەیان خستووتە ژێر گوشار بۆ ئەوەیکە لە ئاروین قارەمانی خۆش نەبن