ئێعدامی تازەلاوێکی خەڵکی سەبزەوار لە زیندانی ناوەندی ئەمشارە
شەممە ۰۴-۰۹-۱۴۰۲   |  25-11-2023
حوکمی ئێعدامی “حەمیدڕەزا ئازەری” تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شاری سەبزەواری سەر بە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی، سەر لەبەیانی ڕۆژی هەینی ٣ی سەرماوەز، لە زیندانی ناوەندی ئەمشارە، بەکردەوە دەرهات.
شایانی باسە، ناوبراو پێشتر بە تاوانی “کوشتن” دەستبەسەر و لە لایەن بێ دادگای ڕژیمەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو. ئەمە لە حاڵێکدایە کە حەمیدڕەزا ئازەری لە کاتی ئەنجامدانی ئەم تاوانە، تەنیا ١٦ ساڵ و ٨ مانگ و ١٨ ڕۆژ تەمەنی بووە و لە کاتی ئێعدام کرانیدا، تەمەنی ١٧ ساڵ و سێ مانگ و ١٤ ڕۆژ بووە.