ئێعدامی خەسرەو بەشارەت لە زیندانی ناوەندی کەرەج
چوارشەممە ۲۶-۰۲-۱۴۰۳   |  15-05-2024
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی گوڵان، حوکمی ئێعدامی بەندکراوی عەقیدەتی “خەسرەو بەشارەت” خەڵکی مەهاباد ، پاش ١٥ ساڵ بەندکران لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا .
ناوبراو دوو هەفتە لەمەوبەر بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی قزڵحسار ڕاگوێزرابوو . شایانی باسە پێنج کەس لە هاودۆسیەییەکانی خەسرەو بەشارەت بە ناوەکانی ” ئەنوەر خزری” “قاسم ئابستە ،فەرهاد سەلیمی ، ئەیوب کەریمی و داوود عەبدوڵڵاهی ” لە رێکەوتی “١٤ی خەزەڵوەر ، ٨ی سەرماوەز و ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٢” پاش ١٤ ساڵ بەندکران لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج لە سێدارە دران.