فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندی تایباد
شەممە ۰۲-۱۰-۱۴۰۲   |  23-12-2023

سەرلە بەیانیی ڕۆژی هەینی ١ی به فرانبار، حوکمی ئێعدامی “محەممەد ساڵح ئەمینی” ٣٥ ساڵ تەمەن کە پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر کرابوو، ڕۆژی هەینی لە زیندانی ناوەندی تایباد بەکردەوە دەرهات.
لە لایەکی دیکەوە، سەرلە بەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی سەرماوەز، بەندکراوێک بە ناوی “موجتەبا ئەیامی” ٤٧ ساڵ تەمەن و خەڵکی “قەڵای حەسەن خان”ی تاران کە بە هەمان تۆمەت بە ئێعدام مەحکووم کڕابوو، لە زیندانی ناوەندی قوم حوکمەکەی بەکردەوە دەرهات. هەر لەم پێوەندەدا، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی سەرماوەز، حوکمی ئێعدامی “تاهیر دەوابی” ٤٣ ساڵ تەمەن و خەڵکی سەبزەوار، لە زیندانی ناوەندی خوڕەماوا چووە بواری جێبەجێ کردنەوە.