ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندی خوڕەم ئاوا
پێنجشەممە ۱۱-۰۵-۱۴۰۳   |  01-08-2024
سەرلە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ی گەلاوێژ، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “حامد پارسە” و بەندکراوێکی دیکە کە ناوبانگی نادیارە، لە زیندانی ناوەندی خوڕەم ئاوا بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم دوو بەندکراوە پشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن ناوەندی دەسەڵاتی دادوەری ڕژیم بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.