سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ی ڕەزبەر، دوو بەندکراو کە ناوی یەکیان “بۆرهان ئەنساری خەڵکی ورمێ ڕاگەیەندراوە، بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە ئێعدام کران.
لە لایەکی دیکەوە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕەزبەر، حوکمی ئێعدامی “کامران سەقایی” خەڵکی خوڕەمئاوا و هەروەها “ئەحمەد ناروویی” تەمەن ٣٣ ساڵ و “محەممەد ئێسحاقزهی” تەمەن ٣١ ساڵ، هەردووک خەڵکی زاهیدان لە زیندانی قزڵحیساری شاری کەرەج جێبەجێ کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەعید سەفایی، چەند ساڵ لەمەوبەر لە شاری شەهریاری تاران بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر و لە کۆتاییدا حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا بوو. هەروەها ئەحمەد ناروویی و محەممەد ئێسحاقزهی، هەردوو بەندکراو لە دۆسیەکی هاوبەشدا چوار ساڵ لەمەوبەر بە هەمان تۆمەت دەستبەسەر و حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێنرا بوو.