فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندی سنە
یەکشەممە ۲۴-۰۲-۱۴۰۲   |  14-05-2023

سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “سەعید ئەرجوومەندی” و “کیومەرس مینبەری” کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست ئەو سزایەیان بە سەردا سەپابوو، لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.
بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی مانگی گوڵان، حوکمی ئێعدامی سەعید ئەرجوومەندی خەڵکی خوڕەمئاوا و دانیشتووی شاری سنە و هەروەها کیومەرس مینبەری خەڵکی کامیاران لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا. ئەم دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەریی ڕژیمەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون. جێگەی پاماژەیە، ڕۆژی ڕابردوو دوو بەندکراوی دیکەی بە ناوەکانی “مستەفا ساڵحی” و “جەمشید کەریمی” بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی سنە گواسترابوونەوە کە ئەگەری زۆرە حوکمەکەیان بەکردەوە دەربێت.