فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی دو بەندکراوێک لە زیندانەکانی کرمان و قەزوێن
سێشەممە ۲۳-۰۵-۱۴۰۳   |  13-08-2024

سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، حوکمی ئێعدامی “فەرەجوڵڵا خاشی”  تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی خاش سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، لە زیندانی ناوەندی کرمان بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە،  ناوبراو دوو ساڵ لەمەوبەر دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری ڕژیم بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان”، بە ئێعدام مەحکووم کرابوو. ئێعدامی ئەم بەندکراوە لە حاڵێکدایە کە کۆمیسیۆنی لێبوورنی پارێزگای کرمان، سەرقالی تاوتۆێ کردنی پەروەندەکەی بووە. لە لایەکی دیکەوە، بەندکراوێک بە ناوی “محەممەد قوربانی” بەبێ دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، بە شێوەی شاراوە لە زیندانی ناوەندی قەزوێن ئێعدام کراوە. ناوبراو سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دادگای ڕژیم، بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.